وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە

کوردستان

26/05/2020‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ بڕیارێك بۆدرێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە. 

لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، "لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی وەزیری تەندروستی بڵاوكرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە. لێرەوە هاووڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نییە و هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەكاتی پێویست و هەر رەوشێکی نوێ بە هەماهەنگی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە فەرمی رێنمایی پێویست و رێکارەکانی خۆپارێزی رادەگەیەندرێت".

جەختی لەوەشكردووەتەوە، "جارێكی تر داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19".