شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵوێستی ئه‌و حزبه له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كورستانی ئاماده‌كردووه و ده‌یه‌وێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سیستمه‌كه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرابكات، به‌ڵام شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایده‌كات، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دژی ده‌ستكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه و ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دژی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانن، هه‌روه‌ها یه‌كێتی به ته‌واوی دژی بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه‌یه.
شارپرێس زانیویه‌تی، لاهور شێخ جه‌نگی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناڕازایه‌تی به‌وهۆیه‌وه وتویه‌تی "ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامبدرێت، ئێمه ناتوانین ڕێگری لێبكه‌ین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، كه‌تیایدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه ڕێگریبكه‌ن له دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی دوای ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌بووه، ئه‌وان ناتوانن ڕێگریی له‌فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕن له‌به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌یان.
شارپرێس زانیاریی ئه‌وه‌ی هه‌یه، له‌نێو یه‌كێتی بابه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له هه‌رێم خه‌ریكه ده‌بێته پرسێكی گه‌رم، ئه‌ویش به‌هۆی سوربوونی پارتی له بڕیاره‌كانی ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.
ڕ . ج