شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵی زانکۆکان هاتووە و نمره‌ی كۆرسی یه‌كه‌می زانكۆكان بۆ خوێندكاران هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شارپرێس-ی وت: بڕیاردراوه پرۆسەی خوێندن کۆتایی بێت و خوێندکار ناچێتەوە هۆڵەکانی خوێندن و کەمپەکانی زانکۆکان.
باسی له‌وه‌شكرد: تاقیکردنەوەی زانکۆکان ناکرێت و کۆرسی یەکەم هەژمار دەکرێت بۆ خوێندکاران و ئەگەر پێی دەربچێت تەواوی ساڵەکەی بە دەرچوو بۆ هەژمار دەکرێت.