کارەبای هەرێم لەسەر پێدانى کارەبای رۆژانى داهاتوو روونکردنەوە دەدات

کوردستان

27/05/2020‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆنتڕۆڵی کارەبای حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا لە ڕێگای سیستمێكی گونجاوەوە توانرا ٢٠ كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوڵاتیان و هەتا ٣١ی ئەم مانگەش هەر بەو شێوازە دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بە سوودوەرگرتن لە بەرهەمهێنانی ٣٠٠٠ مێگاوات كارەبا کە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشكرا، لە رۆژانی جەژندا توانرا بە سیستەمێكی ڕێكوپێك و بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێشكگرانی كارەبا ٢٠ كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.    
ئاماژەبەوەشکراوە، بڕیارە تا رۆژی شەممە ٣٠ى ئایار بەمشێوەیە كارەبا بە هاوڵاتیان بدرێت، لە مانگى داهاتووشدا كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بارودۆخی بەرهەمهێنانی كارەبا و هەڵكشانی خواستی بەكارهێنان هەڵبسەنگێنرێت و بڕیارى لەبارەوە بدرێت.

س.هـ