شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 416 كه‌س له‌عێراق تووشی كۆرۆنا بون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌رزترین ئاماری تووشبوونی ڕۆژانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند و وتی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 416 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا شه‌ش كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
كۆی گشتی ئاماری تووشبووان به‌كۆرۆنا له عێراق گه‌یشته پێنج هه‌زار و 873 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 44 كه‌س چاكبوه‌ته‌وه و 185 كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن 2 هه‌زار و 644 كه‌یسه، كه له‌و ژماره‌یه 45 كه‌سیان له‌یه‌كه‌ی چاودێری چڕدایه.
ڕ. ج