شارپرێس:
ئەمڕۆ وەزیرانی ناوخۆو تهندروستی لهگهڵ پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو قەدەغەکردنی هاتووچۆ، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدرا و چهند بڕیارێكی دهركرد.
بهگوێرهی راگهیهندراوی كۆبوونهوهكه: کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ورد لەسەر بارودۆخەکە کراو چهند بڕیارێك درا هەروەها سوپاسێکی زۆری هاووڵاتیان کوردستان کرا، بۆ پابەندبوونیان بە ڕێکارەکان و خۆپارێزییانەوە، داوایان لێکرا بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی، لەهەمان کاتدا هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت ئاگادارکرانەوە، کە پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان بەوردی جێبەجێ بکەن و هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمییەک دەبێتە مایەی لێپرسینەوەی یاسایی و کارگێڕی توند.
بڕیارهكانی كۆبوونهوهكه:
١- هەموو بڕگەکانی بەیانی ژمارە (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ وەکو خۆیان جێبەجێ دەکرێن.
٢- پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەعات (٦)ی ئێوارەی سبەینێوە (٣/ ٦/ ٢٠٢٠) لەژێر ڕێکاری توندی تەندروستی و ڕێنماییە تەندروستییەکاندا سێکتەرە جیاجیاکان دەکرێنەوە.
٣- دوای تێپەڕبوونی (٧٢) سەعات بەسەر کەرەنتینەکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا، دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە دەروازەکە دەکرێتەوە.