پارێزگارى هەولێر: لەسبەینێوە چەندین شوێنی پەیوەست بە ژیانى خەڵک دەکرێنەوە

کوردستان

02/06/2020‌ 572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارێزگارى هەولێر رایدەگەیەنێت وەک ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگا بریاریانداوە، لەسبەینێوە چەندین شوێنی پەیوەست بە ژیانى خەڵک دەکرێنەوە.

فرسەت سۆفی پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سبەینێ لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەوە بازاڕو و شوێنە گشتییەکان بە مەرج و رێنماییەوە دەکرێنەوە، بەڵام رێنماییەکانى کردنەوەى بازاڕو شوێنە گشتییەکان توند دەکرێنەوەو بەتەواوى جێبەجێ دەکرێنەوە.

پارێزگارى هەولێر جەختیکردەوە کە کارو کاسبى خەڵکیان بەلاوە گرنگە، بۆیە ئەو بریارەیان داوە، داواشى لە هاولاتیانى سنورى پارێزگاکەى کرد کە پابەندى رێنمایەکان کرد، چونکە بەوتەى خۆى دۆخەکە زۆر مەترسیدارە.

فرسەت سۆفی لەگەڵ ئەوەى ستایشى پابەندبوونى تەواوەتى هاوڵاتیانى کرد بۆ پابەندبوونیان بە قەدەغەى هاتووچۆوە، هاوکات هۆشدارى توندى دایە هەر کەس و لایەنێک پیشێلکارى رێنماییەکان بکات و ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونى قەرەباڵخی یان بڵاوکردنەوەى ئەو ڤایرۆسە.

س.هـ