شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌ئاگادارییه‌كدا داوا له هاوڵاتییان دەکات، کە تا 15ی ئەم مانگە ئەگەر پارەى کارەباکانیان بدەن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیدا هاتووه، ئاماژه به كۆبونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتو‌كاڵى) ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ى كه تا رۆژى (15/6/2020) قه‌رزى كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌روارى 6/6/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رامانگه‌كانى كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن.
ڕ . ج