شارپرێس:
بەرێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە هاتووچۆی گەرمیان رایگهیاند، ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک دوای ئەوەی مەفرەزەی هاتوچۆ ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکەن بەهۆی ئەوەی ماتۆڕەکە بێ سەرەتایە ومۆڵەتی لێخوڕینیشی نیە لەوکاتەدا ئامادەنەبوو هیچ شتێک تەسلیم بەکارمەندەکان بکات و پەلاماری کارمەندێکی هاتوچۆ دەدات.
له راگهیهندراوێكدا کارزان مهجید بەرێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە هاتووچۆی گەرمیان باسی لهوهكردووه: ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک لەبەرامبەر بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی ناوشار دوای ئەوەی مەفرەزەی هاتوچۆ ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکەن بەهۆی ئەوەی ماتۆڕەکە بێ سەرەتایە ومۆڵەتی لێخوڕینیشی نیە لەوکاتەدا ئامادەنەبوو، هیچ شتێک تەسلیم بەکارمەندەکان بکات و پەلاماری کارمەندێکی هاتوچۆ دەدات.
دهشڵێت: كارمهندهكهی هاتووچۆ ناوی (ئەدیب محمد احمد)ه و بەوهۆیەوە لەچەند شوێنێکی دەموچاوی برینداری دروستووه، دواتر کارمەندەکە گوازراوهتهوه بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارە سەر.
کارزان مهجید وتیشی: "لە ئێستادا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە لەلایەن کارمەندەکانەوە تەسلیم بە پۆلیس کراوەو چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکین، بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی".
ئهوهشی خستهڕوو: لەماوەی ڕابردوودا دووەم جارە پەلاماری کارمەندی هاتوچۆ بدرێت لە کاتی ئەرکی فەرمیدا .