حەلوبسی دووردەخرێتەوەو زیندانی دەكرێت

کوردستان

10/06/2020‌ 4578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتاری كوتلەی "المستقل" باسم خەشان، جەختی كردەوە، كە محەمەد حەلوبسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەپۆستەكەی دووردەخرێتەوەو زیندانیش دەكرێت.

باسم خەشان لەمیانی لێدوانێكی وتی: هەوڵێك لەلایەن كوتلە شیعی‌و سونییەكان هەیە، بۆ ئەوەی محەمەد حەلبوسی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان دووربخرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك دۆسییەی گەندەڵی لەسەر سەرۆكی پەرلەمان هەیە، بۆیە دوای دوورخستنەوەی رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئێستا 130 واژوو بۆ دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆكراوەتەوەو هەوڵیش هەیە ژمارەی واژووەكان زیاتر بكرێت.

هـ ـ ح