بارانبارین لەچەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

20/06/2020‌ 884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایەكی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک و باکوری نەینەوا باراندەبارێت و بۆ چەند کاتژمێرێكیش بارانەکە بەردەوامدەبێت.

سادق عەتیە، ئەندامی بەڕێوەبەری دەزگای كەشناسی عێراق لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک  نوسیویەتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک و باکوری نەینەوا باران دەبارێت، بۆ چەند کاتژمێرێكیش بارانەکە بەردەوام دەبێت.

عەتییە  باسیلەوەشكردووە،سەنتەری بارانبارینەکە لە پارێزگای دهۆک دەبێت و هەندێک لە ناوچەی باکوری نەینەوا و هەولێریش دەگرێتەوە و تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.