نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێواری پڕبووندایه‌

کوردستان

20/06/2020‌ 518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە هۆشداری لە نەبوونی شوێن بۆ تووشبوانی کۆرۆنا دەدات و داوای هاوکاری و پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان دەکات.

کاوە عەلی کەریم جێگری پارێزگای هەڵەبجە له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند، "لە چەند ڕۆژ یان چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا نەخۆشخانەی وەفا لەهەڵەبجە کە تایبەتە بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە لەڕووی دابینکردنی شوێن بۆ نەخۆشانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای ڕاگرتنی نەخۆشی نامێنێت".

دەشڵێت، تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا توانای ماددی و مرۆییان زۆر زۆر سنووردارە، سەرەڕای ئەوەی کە لەدۆخی بێموچەییدان و هەندێک لەوانیش خۆبەخشن و ڕۆژانە لەڕادە ماندوودەبن.

جێگری پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەشدەدات، "ئەرکی هەموومانە بەلای کەمەوە بە پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەکانە هاوکاریان بین و  ئەرکەکان لەسەریان قورستر نەکەین تا بێهیوای لەچارەسەرکدن ڕوو لەوان نەکات.

پارێزگای هەڵەبجە تا ئێستا 81 تووشبووی ڤایرۆسەکەی تیادا تۆمارکراوە، 33 لەوان چاکبوونەتەوە و 46 لەوان لەنەخۆشخانەن و 2 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپەلە