شارپرێس:
به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی داوا له به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هێزی زیاتر بۆ پاراستنی باره‌گاكانیان له‌و شاره ڕه‌وانه بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌پاش ته‌قه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له لقی چواری پارتی، به‌رپرسانی پارتی له‌سنوری سلێمانی داوایانكردووه هێز بۆ پاراستنی باره‌گاكانیان ڕه‌وانه‌ی شاره‌كه بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چواری پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناڕاسته‌وخۆ دانی به‌وه‌دا نا كه بیرۆكه‌ی زیادكردنی پاسه‌وانی باره‌گاكانی پارتییان له سلێمانی هه‌یه و وتی"لە رابردوودا بژاردەی زیادکردنی هێزی خۆپارێزیمان هەبوو، واتە زیادکردنی ژمارەی پاسەوان و چۆنێتیی پاراستنمان، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکارمان نەهێناوە".
وتیشی، "ئەوەی جێی پرسیارە لە پرسی تەقەکردن لە بارەگاکانمان تەنیا لێکۆڵینەوەی رووکاریمان بینیوە و نەمانبینیوە پرۆسەی بەیاساییکردنی ئەم رووداوانە ئەنجامێکی بەرجەستەی هەبێت".
ر . ج