شارپرێس:
ئەنجومەنى
وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیارى دەستکاریکردنى مووچەى فەرمانبەران دەخاتە بواری
جێبەجێکردنەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، حکومەت هەموو مانگێک بەپێی داهات مووچەى
فەرمانبەران دەستکاری دەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم بۆ شارپرێس ئاشکرای کرد کە ده‌ستكاریكردنی
موچه په‌سه‌ندكراوەو بڕیارە سبه‌ینێ بڕیاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی هەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی
هه‌رێم بڕیارى کۆتایی لەبارەوە بدرێت.
بەوتەى ئەو
سەرچاوەیە مه‌سرور بارزانی به سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی وتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك
نابێت ده‌ستكاریكردنی موچه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت و
ده‌بێت به‌بێ كه‌م و زیاد ده‌وامی خۆیان بكه‌ن.
هەروەها
ئەوەشیخستەڕوو، ڕه‌نگه ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه گۆڕانكاریی له‌دوامی
فه‌رمانبه‌راندا كرابێت، به‌ڵام دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌بێت وه‌ك خۆیان
ده‌وام بكه‌ن.
لەلایەکى ترەوە سۆران عومەر پەرلەمانتارى
کۆمەڵی ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،حکومەتی کابینەی نۆ لەمەودوا ھەموو
موچەیەک بەدەسکاریکراوی دەدات واتە ھەموو وەزارەتێک٦٦%ی موچەی پێدەدرێ و وەزارەتیش
١٠% ەوە موچە کەم دەکاتەوە تا ٥٠%.
ئەو
پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردوە، حکومەت ئەو کەمکردنەوەیە ناوی نانێ پاشەکەوت
تاکو نەبێتە قەرز لەسەری و مانگانەش بەپێی داھاتی حکومەت ئەم بڕینە دەسکاری دەکەن.
س.هـ