شارپرێس:
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، 14 شوێن له سه‌نته‌ری پارێزگا داده‌خه‌ن.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌رپێچی كردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت 14 شوێنی كاركردن داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
وتیشی، شوێنه داخراوه‌كان له كافتریا، گازینۆ، چێشتخانه، چایخانه، سارده‌مه‌نی، شیرینه‌مه‌نی، نانه‌وانخانه و هۆڵه‌كانی وه‌رزش پێكهاتون.
باسیلەوەشكردوە، به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك رێكاری خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌كه‌وتن و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی داوه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه به لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیشان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌كات، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، به‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان سه‌رپێچی له بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی نه‌كه‌ن، تا لیژنه‌كان ناچار نه‌بن شوێنه‌كانیان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.