شارپرێس:
هه‌رچه‌نده له‌رواڵه‌تدا كێشه و ناكۆكیی حزبیی له‌نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆ و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام پلانی نێچیرڤان بارزانی بۆ قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ڕزگاركرد.
كابینه‌ی نۆ سه‌رۆك و به‌شێكی زۆر له وه‌زیره‌كانی گۆڕدراون، به‌ڵام ئه‌و كابینه‌یه نه‌یتوانی خۆی له میكانیزمی كابینه‌ی هه‌شت بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ڕزگاربكات، چونكه سه‌رئه‌نجام كابینه‌ی نۆ بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ڕێژه‌ی 21% كه هه‌مان میكانیزمه مه‌ترسیداره‌كه‌ی كابینه‌ی پێشووه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی.
كابینه‌ی هه‌شت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره مه‌ترسیداره‌كه‌یدا و بڕی 25% بۆ 30%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ناوی پاشه‌كه‌وت كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام كابینه‌ی نۆ نه ناوی پاشه‌كه‌وتی لێناوه نه لێبڕین، به‌ڵكو له‌بڕگه‌یه‌كی بڕیاره‌كه‌دا ده‌ڵێت "میکانیزمی هاتوو لەم بڕیارە، ڕێکارێکی کاتییە و تەنیا بۆ مووچەی ئەمجارەیە کە دابەش دەکرێت" واتا ڕوون نییه ئاخۆ موچه‌ی داهاتوو زیاتر له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كرێته‌وه یاخود فه‌رمانبه‌ران هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو موچه‌ی ته‌واوی خۆیان وه‌رده‌گرن.
جگه له‌وه‌ش یاسای چاكسازیی كه ئێستا به‌رپرسانی پارتی بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی كابینه‌ی نۆ كه هێشتا یاساكه نه‌كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بناغه‌ی یاساكه بۆ كابینه‌ی هه‌شت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه نوێنه‌ریان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه و به‌شداربوون له‌بڕیاری ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دیارترینیان یه‌كێتی و گۆڕانه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی سێبه‌ر
هه‌رچه‌نده مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كاری بۆ دورخستنه‌وه‌ی زۆرێك له‌به‌رپرسه نزیكه‌كان له نێچیرڤان بارزانی كرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه تارمایی ئامۆزاكه به‌سه‌ر كابینه‌كه‌یه‌وه نه‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت له‌دۆسێی نه‌وت و به‌دیاریكراویش بێتوانایی له دانانی وه‌زیرێك بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، چونكه ناكۆكییه‌كانی ئه‌و دوو ئامۆزایه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كه، مه‌سرور بارزانی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نێچیرڤان بارزانی ناتوانێت وه‌زیرێك بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته دابنێت، چونكه ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه له‌لای ئاشتی هه‌ورامییه، نه ده‌شتوانێت به داواكارییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بۆ دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی ڕازیبێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌جیاتی سه‌رۆكی حكومه‌ت له به‌غدایه
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه ده‌بوو مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی له‌جیاتی خۆی جێگه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرێته به‌غدا، جگه له‌وه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا دوو ڕۆژ له به‌غدا مانه‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا كه قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له مسته‌فا كازمی كردووه هاوكاری هه‌رێم بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ته‌ندروستییه‌ی ئێستا ڕوبه‌ڕوی بۆته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه نه‌رمی به‌رامبه‌ر دانوستانه‌كانی ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم بنوێنێت كه بڕیاره سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس.
بارزانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی به سه‌رۆك وه‌زیران داوه هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی موچه ده‌رده‌بڕێت
ئێوارەی ئەمرۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێی دوا ھەڵوێستی یەکێتی لەسەر بڕینی موچە و دوا ھەڵوێستی رەسمی خۆی رادەگەیەنێت، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی.
ڕ. ج