لەهەرێم 299 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان

22/06/2020‌ 795 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوو 299 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ و هەشت كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی ‌، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 299 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركراوە. 

ئاماژەبەوەشدراوە، هەرلەوماوەیەدا هەشت كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 16 تووشبووی دیكه‌ش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.
دەقی راگەیەندراوەكە: 
راگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ   COVID19

ژمارە (118)

کەرەنتین: (235 هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
1221 هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە 31 شوێنی جیاواز (445 هەولێر)، (55 سلێمانی)، (721 دهۆك).

پشکنین: (2156 پشکنینی نوێ)
(761 هەولێر)، (765 سلێمانی)، (412 دهۆك)، (30 هەڵەبجە)، (146 گەرمیان)، (42 راپەڕین).

تووشبوو: (299 تووشبووی نوێ)
(34 هەولێر)

(169 سلێمانی، 61 گەرمیان، 20 ڕاپەڕین)

(3 دهۆك)

(12 هەڵەبجە)

چاکبوون: (16 چاکبوون)
(12 هەولێر)

(4 گەرمیان)

مردن: (8 مردن)
(3 هەولێر)

(3 سلێمانی، 2 گەرمیان)

ئاماری گشتی:

کەرەنتین 15704 هاوڵاتی  (14483 دەرچوو)

پشکنین 196602  (56114 هەولێر، 36640 سلێمانی، 25970 دهۆك، 878 هەلەبجە)

تووشبوون 4164  (950 هەولێر، 2955 سلێمانی، 154 دهۆك، 105 هەلەبجە)

چاکبوون 1408  (512 هەولێر، 745 سلێمانی، 118 دهۆك، 33 هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە 2638 (420 هەولێر، 2112 سلێمانی، 36 دهۆك، 70 هەلەبجە)

مردن 118  (18 هەولێر، 98 سلێمانی، 2 هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیكه‌ داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەره‌باڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (122)ـه‌وه‌ بکەن.

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

22ی حوزەیران 2020

بەپەلە