ناوی یاریگایەك لەبەغدا دەكرێت بەناوی ئەحمەد رازی

وەرزش

27/06/2020‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدارەی یانەی كەرخ لەبەغدا بڕیاریدا ناوی یاریگاكەی بگۆڕێت، بەناوی ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراقی.

یانەكە بڕیاریداوە ناوی یاریگاكە بكات بە یاریگای "جادووگەر ئەحمەد رازی"، كە پێشتر ناوی یاریگاكە بەناوی یانەی كەرخەوە بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی رابردوو ئەحمەد رازی ئەستێرەی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد رازی چەند ساڵێك لەیانەی كەرخ یاری كردووە، وەك وەفایەك ئیدارەی یانەكەش بڕیاریداوە ناوی یاریگاكە بكات بەناوییەوە.

هـ ـ ح