شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 28 خولی ئیتالی.
رۆناڵدۆ لەیاری لیچیو یۆڤانتۆس گۆڵێكی كردو دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دورست كرد، كە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەو ژمارە پێوانەییە تۆماربكات.
تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، ئەو گۆڵەی رۆناڵدۆ لە لیچی تۆماریكرد، ژمارەی گۆڵەكانی كردە 20 گۆڵ لە 21 یانەی جیاواز تۆماریكردووە.
رۆناڵدۆ لەو یانانەی بەشدارییان لەخولی پلە یەكی ئیتالی كردووە، تەنیا گۆڵی لە یانەی كێڤۆ فێرۆنا نەكردووە.
رۆناڵدۆ بەو گۆڵە لەم وەرزەدا كۆی گۆڵەكانی كردە 23 گۆڵ ، بەوەش دووەم گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولی ئیتالییە.
هـ ـ ح