هۆكاری زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئەوروپا

تەندروستی

28/06/2020‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاناتۆلی ئەلتشتاین، پسپۆڕی بواری ڤایرۆسەكان دەڵێت: زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كیشوەری ئەوروپا، پەیوەندی بە كەمكردنەوەی ڕێكارە تەندروستییەكان و هاتنە دەرەوە لەماڵەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەكی بە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكەوە نییە.

ئەلتشتاین ئاماژەی بەوە كردووە، زیادبوونی تووشبوونی 200 بۆ 300 بۆ 400 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، مانای شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناگەیەنێت.

هەروەها دەڵێت: ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لەزیادبوونە، ئەمیش بەهۆی هەڵگرتنی زۆرێك لەلێپرسینەوەكانە لەلایەن حكومەتەكانەوە و خەڵكانێكی زۆر لەماڵەكانیان دەردەچن، هیچ پێویست ناكات لەئێستادا باس لەشەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە بكەین.

هانز كلوگ، بەڕێوبەری نووسینگەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەئەوروپا ڕایگەیاند، پاش ئەوەی حكومەتەكان زۆرێك لەقەدەغەكانیان لەسەر خەڵكی هەڵگرت، ڕێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لەزیادیكرد، ئەمەیش لایەنی تەندروستی چەند وڵاتێكی دوچاری مەترسی كردەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ