بەم نزیكانە Vivo بەهێزترین مۆبایلەكانی ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

29/06/2020‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە سەرەتای مانگی داهاتوو، كۆمپانیای بەناوبانگی Vivoی چینی، بۆ ڕاگەیاندنی بەهێزترین مۆبایلەكانی خۆی ئامادە دەكات، كە لە كامێرا و ڤیدیۆدا هاوتایان نییە و كێبڕكێی بەهێزترین مۆبایلەكانی سامسۆنگ و هواوی دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، كۆمپانیای Vivo لەژێر ناوەكانی Vivо X50،  Vivo X50 Pro، +Vivo X50 Pro، سێ مۆبایل ڕادەگەیەنێت، كە بەلایەنی كەمەوە دووان لەو مۆبایلانە توانای كاركردنیان بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G  هەیە.

باشترینیان مۆبایلی +Vivo X50 Pro یە، كە خاوەنی ڕونمایەكی جۆری OLED ە بە قەبارەی 6.56 ئینج و دژی تەڕبوون و خۆڵ و تۆزە.

هەروەها مۆبایلەكە خاوەنی پرۆسێسەری Snapdragon 865 ی نەوەی هەشتەمە، ڕامێكی 6/8 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128/256 گێگابایتی هەیە.

مۆبایلەكە سێ كامێرای ناوازەی سەرەكی بەهەستیاری Samsung ISOCELL GN1 و وردیی 50 مێگاپێكسڵ و 13 مێگاپێكسڵ و 8 مێگاپێكسڵ هەیەو خاوەنی نزیككردنەوەی x60 ە، هەروەها كامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساری هەیە.

نرخی جۆری ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت 770 دۆلار دەبێت، هەروەها نرخی جۆری ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 256 گێگابایت بەنزیكەیی 880 دۆلار دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ