شارپرێس:
حكومه‌تی عێراق له‌دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مه‌رجێكی نوێی خستوه‌ته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، كه مه‌رجه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، شارپرێس مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا و نیگه‌رانییه‌كانی پارتی له‌و ڕوه‌وه ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌دانوستانه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، به‌غدا مه‌رجی دروستكردنی ده‌روازه‌یه‌كی سنوریی نوێی له‌نێوان عێراق و توركیا له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم بۆ شانده‌كه‌ی هه‌رێم كردووه، ده‌روازه نوێیه‌كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه دووره، به‌ڵام ئه‌م مه‌رجه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
ده‌روازه‌ی سنوریی ئۆڤاكۆیی و بوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پارێزگا
حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت به‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سنوریی له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ته‌واوی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان په‌راوێز بخات ئه‌ویش ده‌روازه‌ی سنوریی ئۆڤاكۆی- كۆراڤا-یه.
ئۆڤاكۆی خاڵێكی ستراتیژیی گرنگی پێكگه‌یشتنی سنوره‌كانی نێوان توركیا، عێراق و سووریا یه، هه‌روه‌ها زۆر له‌ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه نزیكه و هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ڕێككه‌وتوون.
ڕێڕه‌وی ده‌روازه نوێیه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه: ئۆڤاكۆی بۆ پێشخابوور- تەلەعفەر بۆ مووسڵ دواتر تا بەغدا و ده‌توانێت تا بەسرەش بڕوات، واتا چیتر عێراق پێویستی به‌وه نییه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌توركیا بگات.
توركیا له عێراق زیاتر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه بكاته‌وه، چونكه جگه له ڕه‌هه‌نده ئابوورییه‌كه‌ی، ڕه‌هه‌ندێكی گرنگی سیاسی هه‌یه به‌و پێیه‌ی ده‌روازه‌كه به ته‌لەعفەر و موسڵدا تێپه‌ڕده‌بێت، واتا ده‌كرێت سودێكی به‌رچاوی بۆ توركمانه‌كانی یٔه‌و دوو شوێنه هه‌بێت، له‌وه‌ش زیاتر ڕۆڵی ده‌بێت له هه‌ژموونی توركیا به‌سه‌ر سوننه‌كانی عێراقدا، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه به‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژئاوای كوردستان داده‌بڕێنێت، ئه‌وه‌ش خواستی هه‌ره گه‌وره‌ی توركیایه.
یه‌كێك له گرفته‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌روازه سنورییه نوێیه‌كه ئه‌وه‌یه، كۆنتڕۆڵی به‌شێكی له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه به‌دیاریكراویش له ناوچه‌ی پێشخابوور، بۆیه توركیا داوای له عێراق كردووه سه‌ره‌تا ئه‌و ناوچه‌یه بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، دواتر هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو به‌هاوبه‌شی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ده‌نێن.
توركیا له ئێستادا بۆئه‌وه‌ی بگاته به‌سره لە خابوورەوە بۆ زاخۆ و پاشان دهۆك و هەولێر و سلێمانی تاوەكو دەگەیشتە خانەقین و ئینجا بەغدا و بەسرە به‌ڵام ده‌روازه‌یی سنوریی ئۆڤاكۆی ئه‌و ڕێگه‌یه بۆ توركیا و عێراق كورتده‌كاته‌وه.
له‌ڕووی پاره‌ی گومرگیشه‌وه ده‌روازه نوێیه‌كه‌ی عێراق به‌نیازی كردنه‌وه‌یه‌تی سودی بۆ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌بێت، بۆ نمونه بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا 750 دۆلار دەدەنە كۆمپانیای ئینتەرتەیك لە بەرامبەر بارێك كە به‌به‌های 10 هەزار تاوەكو 60 هەزار دۆلار بێت، بڕی ئەم پارەیە به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 1100 دۆلار ئەگەر بەهای بارەكە لە 100 هەزار دۆلار زیاتر بوو، بۆیه توركیا دەتوانێت لەگەڵ حكومەتی ناوەندی رێكبكەوێت و ئەم تێچووە بۆ كۆمپانیاكانی خۆی بگەڕێنێتەوە، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی ترانزێتی خۆی له‌ده‌ستده‌دات.
ده‌روازه سنورییه نوێیه‌كه‌ی توركیا بۆ عێراقی پێشنیازكردوه و ئێستاش به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌دانوستانه‌كاندا به‌سه‌ر هه‌رێمدا بیسه‌پێنێت، گرنگترین گۆڕانكاریی ئابوریی ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا، چونكه چیتر توركیا به هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕنابێت بۆئه‌وه‌ی بگاته به‌غدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، توركیا و عێراق ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بوه‌ستنه‌وه كه له‌هه‌رێمه‌وه دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌غدا به توركیایان گوتووه، ناتوانن به‌رگه‌ی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بگرن بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه چونكه ناوچەی پێشخابوور یەكێكە لەو رێگەیانەی كە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەكاری دەهێنێت بۆ گەیاندنی هاوكاری سەربازی بۆ یه‌په‌گه لە سووریا.
چاودێرانی سیاسی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی داده‌بڕێت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بچوكده‌بێته‌وه بۆ پارێزگایه‌كی عێراق.
ڕ . ج