فراکسیۆنى یەکگرتوو خانەنشینى پەرلەمانتاران رەتناکاتەوە

کوردستان

01/07/2020‌ 791 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى لەپەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت خانەنشینى پەرلەمانتاران رەتناکەنەوەو پڕۆژەى خێرخوازى پێ ئەنجام دەدەن.

 

شێرکۆ جەودەت سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، یاسای خانەنشینی عیراقی یەکگرتوو ژمارە (٩)ی ساڵی٢٠١٤ گشت ئەندامانی دەگرێتەوە چونکە ھەموو پەرلەمانتارانی یەکگرتوو مەرجی پەنجا ساڵ تەمەن وپانزە ساڵ خزمەت زیاتریشیان ھەیەو دەبێت، بەڵام بەداخەوە ھەندێك ھیچکام لەم مەرجانەی تیانیە ودێت ورایدەگەیەنێت کە (خانەنشینی پەرلەمانتاریم ناوێت) و بەو گەلە ستەمدیدەیەی دەفرۆشێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان وەك پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتووتەنانەت مانگانەو لەکاتی خۆی داخانەنشینی زیاتر لە پانزە ساڵ خزمەتی وەزیفی پێش پەرلەمانتاریشیان لێبراوە کەئێستا ھەندێك دەیانەوێت لێیخۆشبن بۆ ئەم حکومەتە گەندەڵکارە و بەدڵی خۆیان پرۆژەو ئەرکی خێرخوازی پێنەکەن.

ئەم هەڵوێستەى فراکسیۆنى یەکگرتوو لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ژمارەیەک پەرلەمانتارى پەرلەمانی کوردستان فڕۆمى رەتکردنەوەى خانەنشینیان رەتکردەوە.

س.هـ