سامسۆنگ لەماوەی 60 رۆژدا دوو مۆبایلی چەماوەی نوێ ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

02/07/2020‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتە رۆژنامەوانییە جیهانییەكان باس لەوە دەكەن، كە كۆمپانیای "سامسۆنگ"ی كۆریای باشوور خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی لەماوەی 60  رۆژی داهاتوودا دوو مۆبایلی چەماوەی نوێ ئاشكرابكات .

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی "تایمز نیوز ناو"، كۆمپانیای سامسۆنگ لەنیوەی دووەمی ساڵی 2020دا، دوو مۆبایلی چەماوەی نوێ ئاشكرادەكات، كە بەپێی سەرچاوەكانی ناو كۆمپانیاكە نرخی مۆبایلەكان هەرزان دەبێت.

سامسۆنگ دەیەوێت لەماوەی مانگی ئاب و لەمیانی ڕووداوێكی جیهانیدا، هەردوو مۆبایلی چەماوەی " Galaxy Fold 2" و ڤێرژنی نەوەی پێنجەمی مۆبایلی   " Galaxy Z Flip "  ئاشكرابكات.

بەڵام سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، كە ئەگەری زۆرە سامسۆنگ لەمیانی ئەو رووداوە جیهانییەدا مۆبایلی  " Galaxy Fold Lite"یش ئاشكرابكات، كە نرخێكی ئابوورییانەی دەبێت و پێشبینی دەكرێت نرخەكەی نیوەی نرخی مۆبایلی " Galaxy Fold"ی ئاسایی بێت .

سەبارەت بەتایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی مۆبایلی Galaxy Fold 2 " " ی سەرەكی ، ئەوە بریتی دەبێت لەشاشەیەكی 7.7 ئینچ لەكاتی دۆخی ئاسایی و 6.23 لەكاتی دۆخی چەمانەوە.

سامسۆنگ شووشەی هەرە نەرم و هەرە تەنك بەناوی UTG  بۆ مۆبایلەكانی بەكاردەهێنێت، بەڵام پێنووسی زیرەكی "S ben " ی لەگەڵدا دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی