ئەمریكا بەرەیەكی نێودەوڵەتی لە دژی چین پێك دەهێنێت

مەلەفی تایبەت

02/07/2020‌ 1079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەو داوایەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئەوروپای كردووە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەك لەگەل ئەمریكادا دژی چین.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا دەیەوێت هاوپەیمانییەتێكی فراوان دژی چین دروست بكات و هەوڵی ئەوە دەدات ئەوروپا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بخاتە خزمەتی پرۆژەكەیەوە.

وەزیری دەرەوە مایك پۆمپیۆ بە چالاكییەوە چووە پاڵ دۆناڵد ترامپ‌و كۆنگرێسی ئەمریكی، لە رەخنەگرتنیان لەحكومەتی چین. 

ئەو بۆ ئەم مەبەستە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكار دەهێنێت و دیدگای خۆی سەبارەت بە رووداوە نێودەوڵەتییەكان دەخاتە روو.

لەكاتی پەیوەندی بەستنیاندا لەگەڵ هاوبەشە ئەرورپیەكانیان بۆ ئەوەی بیانخەڵەتێنن، زۆربەی كات واشنتۆن چین تۆمەتبار دەكات بەوەی وەڵامی درەنگ وەختی دەداتەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەبەر ئەوە، لە دیدی دەسەڵاتدارانی ئەمریكاوە، ئەم پەتایە گەیشتووەتە ئاستێكی زۆری بڵاوبوونەوە.

بەڵام، دووپاتكردنەوەو دلنیابونەوە سەبارەت بەم تۆمەتانە لای ئەوروپییەكان ئەو دەنگدانەوەیەی نییە، تا ئێستا ئەمریكا رووبەرووی رەخنەلێگرتن دەبێتەوە، بەتایبەتی لەلایەن ئەڵمانیاوە. 

دیارە بەرلین لەگەڵ هێڵی سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكادا كۆك نییە لەوتارە دژەكانیدا لەگەڵ چین، بە شیوەیەكی گشتی هێڵی دابەش بوون لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و چین دەبینرێت.

بە شێوەیەكی سەربەخۆ یەكێتی ئەوروپا حەز بەوە دەكات رێككەوتنامەیەكی وەبەرهێنانی گەورە لە گەڵ چین مۆر بكات. 

ئەوەشی گومانی تێدا نییە ئەم پەرەسەندە لە رووداوەكان بۆ واشنتۆن گونجاو نییە، بەرلینیش بەتایبەتی، بەگوێرەی رۆژنامەی پۆلیتیكۆ، داڕێژەری ئەم بیرۆكەیەیە. 

لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا، ئەڵمانیا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا دەكات و لە میانی ئەو كاتەدا بەرلین دەیەوێت ئەو مامەڵەیە لەگەڵ چیندا تەواو بكات.

بەم شێوەیە، ئەنجامی ئەم هۆكارانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە رواڵەتدا ئەمریكا نایەوێت خۆی پابەوند بكات بە رێزی ئەو وڵاتە رۆژئاواییانەی دژی چینن لە واقیعدا.

چین لای خۆیەوە چاودێری دۆخ و هەڵوێستەكان دەكات و چاوەڕێدەكات، بۆ پەكین روونە، كە هەڵمەتی راگەیاندنی ئێستا پەیوەندی بە بەرنامەی دۆناڵد ترامپەوە هەیە، كە وێنەی دوژمنی دەرەكی دروست دەكان و دەیەوێت مۆركێكی نێودەوڵەتی بەم رواڵەتە ببەخشێت، لە هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەیدا. 

لە كاتێكدا چین بەردەوامە لە پابەند بوون بەو رێككەوتنانەی تا ئێستا ماون، كە بە شێوەیەكی گشتی وێنەی چینیان لە وڵاتانی تر بە باشی نیشانداوە، لەوانەشە ئەو فاكتەرە لە ئەوروپا و ئاسیا لەبەرچاو بگێرێت لە مەزەندە كردنی كردەوەو رەفتارەكانی چیندا.

سەرچاوە:  RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا