فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری دێرەلوک و شیلادزێ بۆردومان دەکەن

کوردستان

03/07/2020‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری دێرەلوک و شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان دەکەن.

پەیامنێرى شارپرێس لە قەزاى ئامێدى رایگەیاند، پێشنیوەڕۆى ئەمرۆ هەینى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوچە شاخاوییەکانى سنورى دێرەلوک و شیلادزێی سەر بە قەزاکەیان بۆردومان کردوە.

ئاماژەى بەوەشکرد کە بۆردومانەکە نزیک چەند گوندو باخ و باخاتى هاوڵاتیان بووە، تائێستا نازانرێت زیانەکانى چییە بووە.

سوپای تورکیا لە مانگى رابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکى بۆسەر خاکى هەرێمى کوردستان دەستپێکردوە بەبیانووى لێدان لە بنکەو بارەگاکانى پەکەکە، بەڵام چەند بنکەیەکى نوێی سەربازى جێگیرى لەناو خاکى هەرێمدا دروستکردوە.

س.هـ