شەماڵ عەبدولوەفا: جڤاتی نیشتمانی بڕیار دەدات گۆڕان لەحكومەتدا بمێنێتەوە یا بكشێتەوە

کوردستان

06/07/2020‌ 1261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ئەگەر حكومەت ئیشی جوان بكات و ئیشوكارەكانی بە پلان و ڕێكوپێك چووە بەڕێوە ئێمەش ڕەخنەی لێناگرین، بەڵام ئێمەش ڕەخنەمان لەحكومەت هەیە.

قسەكانی شەماڵ عەبدولوەفا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە دەشڵێت: ئێمە كێشەیەكمان هەیە لەكۆبونەوەكانیشماندا پێمان وتوون، ئێستاش گومرگەكان قاچاغی لێدەكرێت، ڕێڕەوی قاچاغ هەیە كۆمپانیای حیزب هەیە، هەروەها نەوت شەفاف نیە بزانین چۆنە و چۆن نییە، دۆخی گومرگیش پارتی دەڵێت یەكێتی چاكی نەكات ئێمە چاكی ناكەین، یەكێتیش دەڵێت پارتی چاكی نەكات چاكی ناكەین. 

هەروەها دەڵێت: دووای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی حكومەتدا جڤاتی گشتی بڕیار دەدات لەحكومەتدا بمێنێتەوە یا بكشێتەوە. 

شەماڵ عەبدولوەفا ئەوەش دەڵێت: پێش كۆرۆنا داوای ئەوەمان كرد كەسێ قۆڵی كۆ ببینەوە، دیارە یەكێتی و پارتی لەگەڵ یەكتر كۆنابنەوە ئیتر چۆن بتوانن سێ قۆڵی كۆببنەوە.

هـ ـ ح