شارپرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.
دوای گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون، تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو، پاشان بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.
ڕ . ج