وردەكاری كشانەوەی ئەمریكا لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی

لە میدیاکانەوە

08/07/2020‌ 449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس: لوقمان غەفوور
بەرپرسێكی باڵا لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەی هێڵ-ی راگەیاندووە، رۆژی 7ی تەمموز، كۆشكی سپی بەرەسمی بڕیاری پاشەكشێی ئەمریكایدا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانیWHO. 

وێرای ئەوەی وەستاندنی كارەكانی ئەمریكا لە دەستەی گشتی تەندروستی جیهانی لەگەرمەی سەرهەڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆس.

باسی لەوەكرد ئەو پاشەكشێیەی ئەمریكا تا رۆژی 6ی تەمموزیش بەنهێنی ماوەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی ئەمریكا داوەكەی پێشكەش بەسكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە.

بوب مینیندیز ئەندامی ئەنجوومەنی پیران لەسەر ویلایەتی (نیوجیرسی) و گەورە سیاسی دیموكراتەكان لە لیژنەی كاروباری دەرەوە لەئەنجوومەنەكە لەتویتێكدا نووسیویەتی: ئیدارەی دۆناڵد ترامپ كۆنگرێسی ئاگاداركردووەتەوە لەو پاشەكشێیە.

چەند مانگێك لەمەوبەر ئیدارەی ترامپ ئاگاداركردنەوەی فەرمی پاشەكشێی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، راگەیاند، ئەویش پاش ئەوەی ترامپ بە بەردەوامی رێكخراوەكەی بە لایەنگیری چین -ی لەقەڵەمدا، وێرای ئەوەی رێكخراوەكەی تۆمەتبار دەكرد بەوەی، كە خاوخلیچ بووە لە گەیاندنی زانیاری لەسەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی لە وهان.

بەڵام دیموكراتەكان و پسپۆرانی پزیشكی لەسەر ئەوە گفتوگۆیانە، كە هەڵەی یەكەمی رێكخراوەكە بۆ ئەو بێ باكییەی چین ئەگەڕێتەوە لە ساتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

سەرۆكی ئەمریكا لە مانگی نیسان-دا تەواوی هاوكاریی و یارمەتییە داراییەكانی رێكخراوەكەی راگرت و بەڵێنیدا، كە پێداچوونەوە بەهەڵەكانیدا بكات. 

دوای چەند هەفتەیەك رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای چاكسازی كرد، بەڵام تا ئێستا ئەو چاكسازییانەی دیارینەكردوون و چارەسەری نەكردووە.

هەروەها رۆژنامەی زە نیویۆرك تایمز نووسیویەتی، لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆتایی بە پەیوەندییەكانی هێناوە لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی. 

هەروەها رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، كە ئەم هەنگاوەی كۆمارییەكان، كە WHO تۆمەتبار دەكەن بەوەی لایەنگیری چین دەكات، گفتوگۆیەكی چڕی دروستكردووە.

رەخنەگران لە رێكخراوی WHO جەخت لەوە دەكەنەوە، كە رێكخراوەكە چەندین جار جەختی لەوەكردووەتەوە، كە ڤایرۆسەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر ناگوازرێتەوە و بەپێویستیشی نەزانیوە كەشتی فرۆكەی فرۆكەخانەكان راگیرێت.

بەپێی رۆژنامەی زە نیویۆرك تایمز، چین رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاداركردووەتەوە، كە چەند حاڵەتێكی هەوكردنی سییەكان لە شاری وهان-ی كەرتی هێبی لە 31 ی كانوونی یەكەمی 2019 روویداوە، ئەویش دوای ئەوەی رێكخراوەكە لە رێگەی چەند كەناڵێكی هەواڵگریییەوە بیستوویەتی پەتایەكی كوشندە بڵاوبووەتەوە و هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن، كە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 2019 ەوە ڤایرۆسەكە لە شاری وهان بڵاوبووەتەوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ساڵانە 400 ملیۆن دۆلار هاوكاری رێكخراوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كردووە، كە گەورەترین هاوكارییە، بۆیە بڕینی ئەو بودحەیە زیانی گەورە بەر رێكخراوەكە دەكەوێت.