شارپرێس:
ئەڕداڵ کۆبانێ فەرماندەی هێزهكانی سوریای دیموكراتی (ههسهده) لە عەین عیسا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بەپێی ڕێکەوتنەکان ناجووڵێتەوە و بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات و ڕژێم و ڕووسیا بێدەنگن.
هێرشی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. بە تایبەتی هێرشی سەر عەین عیسا، گوندەکان ڕۆژئاوای گرێ سپی و ڕیگای ئێم 4 زیادیان کردووە. گواستنەوەی سەرباز بۆ سپی و دروستکردنی بارەگای سەربازی لەسەر سنوور بەردەوامە.
ئەڕداڵ کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە لە عەین عیسا باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد کۆبانێ ڕایگەیاند: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەپێی رێککەوتنەکان و ئاگربەست ناجووڵێتەوە و هەموو ڕۆژێک بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات و وتی، هەسەدەش مافی پاراستنی خۆی بەکاردەهێنێت".
کۆبانی سەرەنجی خسته سەر جموجووڵی سەر سنور و وتی: "لەسەر سنور بارەگای نوێی سەربازی دروست دەکرێت دەوڵەتی تورک نزیکەی 5-6 بارەگای نوێی سەربازی دروست کردووە. بە پێی چاودێریەکانی ئێمە، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەو بارەگایانەوه هێرشی ئاسمانی و زەمینی زیاد بكهن".
کۆبانێ دەشلێت: زیاتر ڕێگای ئێم 4 و هەرێمی نێوان ئەبو سڕا و عەین عیسا بە ئامانج دەگیرێت و گوندەکانی هۆشان، دبس و خالیدیە تۆپباران دەکرێن.
ئهوهشی خستهڕوو: "دەوڵەتی تورک و چەکدارەکانی هەوڵ دەدەن لە هەرێمەکە جێگیر ببن و وەڵامیان دراوەتەوە. گوندەکان بۆردومان دەکەن. بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵی سڤیل لەسەر ڕێگای ئێم٤ سویقاست بکەن، هێرش دەکەن. دەوڵەتی تورک ئەم مانگەی دوایی هەوڵی داگیرکەری زیاتر دەدات. ئێمە وەک قەسەدە خاوەن هێزین و ئامادەین بۆ بەرگریکردن لەم خاکە و گەلەکەمان."
فهرماندهی ههسهده له ههین عیسا وتیشی: ههسهده بەپێی ڕێکەوتنەکان دەجووڵێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک ئاگربەست پێشێل دەکات و وتی: "هۆکاری هەبوونی ڕووستا و ڕژێم لەم دەڤەرە رێگریکردنە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک. بە گوێرەی چاودێریکردنی ئێمە ڕووسیا و ڕژێم ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ ناکەن. هەروەها کاتێک دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە ڕژێمی لێیە و سەربازەکانی بریندار دەکات، بێندەنگی هەڵدەبژێرن".
ئهوهشی وت: دەوڵەتی تورک چەتەکان وەک بەرپرسیار پیشان دەدات، بەڵام ڕووسیا دەزانیت کە دەوڵەتی تورکە هێرش دەکات. هەروەها هاوەن و تۆپەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەهاوێژرێن لە ئێستادا ڕێککەوتنێک هەیە و ئێمە بە پێی ڕێککەوتنەکە دەجووڵیینەوە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان تا کۆتایی خاک و گەلەکەمان دەپارێزین."