شارپرێس:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌مترین حاڵه‌تی مردنی توشبوانی كۆرۆنا كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركرا كە دووحاڵەت بووە.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ كه‌مترین ئاماری مردن به كۆرۆنا تۆمار كراوه، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندبونی هاوڵاتیانه رێنماییه خۆپارێزییه‌كان".
ئاماژەی بەوەشداوە، "پاش چه‌ندین هه‌فته ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌نها دو كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه، تكایا به خۆپارێزییه‌كانتان ئاماره‌كان ڕابگرن".
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، شه‌ش هه‌زار و 374 توشبوی كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركراوه، له‌نێویاندا 259 مردن هه‌یه، هه‌زار و 444 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.