شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم قیدەمێکی بەخشیە ئەو پزیشک و کارمەندانەی نەخۆشەکانی کۆرۆنا چارەسەر دەکەن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ به‌خشینی قیده‌مێك به هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن، وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سوپاسی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكان ده‌كه‌ین، سه‌ری رێز بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
باسی له‌وه‌شكرد: تا ئێستا 350 كه‌س له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، تكا ده‌كه‌ین خۆتان بپارێزن و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستانه، خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زیاتر له چوار هه‌زار حاڵه‌ت له ژێر چاره‌سه‌رن.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: دوو رێنمایی زۆر گرنگ هه‌یه، یه‌كه‌میان دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و دووه‌میان دانانی ماسكه، لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا بڕیاریداوه رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام بن و هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی هۆشیاری ته‌ندروستی راده‌گه‌یه‌نین. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌وه‌شی وت: بڕیاری كه‌ره‌نتین كردن له ماڵه‌وه ده‌ركرا. هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی گه‌شتیارن له ده‌ره‌وه دێنه‌وه ده‌بێت له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وت: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، وه‌زاره‌ت رێنمایی پێویستیان بۆ ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به نه‌خۆشان نه‌بن و نه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه. له لایه‌ن پزیشكانی تایبه‌ته‌وه له ماڵه‌وه چاودێری ده‌كرێن. ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بێت له سه‌ردانی نه‌خۆشخانه، پێویست ناكات ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان هه‌بێت و دوای تێست كردن ده‌توانن له ماڵی خۆیان بمێننه‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.