شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی كەمی یاریزان لەهێڵی بەرگری تووشی كارەسات دەبێتەوە، ئەوەش بۆ یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی چەند یاریزانێكی لەهێڵی بەرگری تووشی پێكان بوون، ژمارەی بەرگریكارەكانی كەمبوونەتەوە، كە بەهۆی كەمی یاریزانە ئاراخۆی یاریزانی تیپی دووەمی بانگهێشت كردووە.
تائێستا ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسیو بەرگریكاری بەرشەلۆنە كێشەو هەیەو ناتوانێت یاری بكات، كە تەنیا پێكیو لۆنگلێتی ئامادەن بۆ بەرگریكردنو جێگرەوەی سەرەكیان نییە.
بەرشەلۆنە لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان لەمانگی داهاتوو رووبەڕووی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە، كە دەبێت بەهەر نرخێك بێت ئەو یارییە بەرێتەوە بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
هــ ـ ح