وێنەی ناوازەترین ئۆتۆمبیلی چینی

هەمەڕەنگ

31/07/2020‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی داواكرییەكی زۆری لەسەر ئاستی جیهاندا لەسەر بوو، كۆمپانیای Hongqi چینی بڕیاریدا بەشێوەیەكی یەكجاری وێنەی ئۆتۆمبیلە نوێیە ناوازەكەی بڵاوبكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكی دزەپێكراو، كۆمپانیاكە لە كۆتایی ئەمساڵ لە ژێر ناوی E-HS9 ئۆتۆمبیلەكە ڕادەگەیەنێت، كە جۆرێكی پێشكەوتووی ئۆتۆمبیلی E115 یە.

ڕووی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەشێوەیەكی ناوازە و سەرنڕاكێش دروستكراوە، هەندێك بەشی ڕووی ئۆتۆمبیلەكە هاوشێوەی ئۆتۆمبیلەكانی ڕۆلز ڕویسی گرانبەهایە.

ویلەكانی ئۆتۆمبیلەكە گەورەن و لە كرۆم دروست كراون، دەسكی دەرگاكانی ئۆتۆمبیلەكە هاوشێوەی ئۆتۆمبیلی تێسلا لە ناو بۆدییەكەیدان بۆ ئەوەی لە كاتی پێویستی بەئاسانی بەكاربهێنرێت.

ناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە شاشەیەكی تێدایە سەرجەم گۆڕانكارییەكانی ئۆتۆمبیلەكە پیشاندەدات، لە بەشی خوارەوە شاشەیەكی تری هاوشێوەی تابلێتی تێدایە و بە لەمس كار دەكات.

ئۆتۆمبیلی Hongqi E-HS9 بە چەند جۆرە بزوێنەرێك ڕادەگەیەنرێت، دوو بزوێنەری كارەبایی بە كێشی 218 ئەسپ، جۆرێكی بەهێزی بزوێنەری كارەبایی بە كێشی 551 ئەسپ.

بزوێنەرەكانی ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی پاترییەكی 92.4 كیلۆواتن، كە تەنیا بە یەكجار بارگاوی كردنەوە توانای بڕینی 500 كیلۆمەتریان هەیە.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ