یۆنان 50 فڕۆكەی بێفرۆكەوان لە توركیا دەكڕێت

جیهان

01/08/2020‌ 1677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی كۆمپانیایەكی سەربازیی توركی تایبەت بە دروستكردنی فرۆكەی بێفرۆكەوان، گرێبەستێكیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری یۆنان واژوو كردووە بۆ فرۆشتنی ٥٠ فرۆكەی بێفرۆكەوانی تاكتیكی بەو وڵاتە .

كۆمپانیای " Assuva Saunma Sanayi" ی توركی راشیگەیاند، كە دوو فرۆكەی بێفرۆكەوانی جۆری Proton Elic RB-128یان بۆ هەڵسەنگاندن رەوانەی یۆنان كردووە، كە لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەوتوو بوون.

لای خۆشییەوە رەمزی باشبووگ، سەرۆكی كۆمپانیای Asuva  رایگەیاند، ئەوە یەكەم گرێبەستی هەناردەكردنی كۆمپانیاكەیانە بۆ وڵاتێكی ئەندامی ناتۆ و ئەندامی یەكێتی ئەوروپا.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا باشبووگ رایگەیاند، هەموو مۆڵەتە پێویستەكانی هەناردەكردنمان بۆ وڵاتی یۆنان بەدەستهێناوە، هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە پێشتر كۆمپانیاكەیان هەمان سیستەمی فرۆكەی بێفرۆكەوانیان بە هێزە چەكدارەكانی توركیا و چین و سریلانكا فرۆشتووە .

سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی فرۆكەكە، بەرپرسانی كۆمپانیا توركییەكە رایانگەیاندووە، فرۆكەی بێفرۆكەوانی تاكتیكی Sssuva ، دەكرێت لە پرۆسەكانی گەڕان و رزگاركردندا بەكاربهێنرێت، هەروەك دەكرێت بۆ ئاشكراكردنی حەشارگەكانی ژێر زەوی و مین و تەقەمەنییەكان و ماددە كیمیاییەكان سوودی لێوەربگیرێت، جگە لەوەی كامێرایەكی گەرمی خوێنەوە لەسەرە، كە لەدووری ١ كیلۆمەتر و لە قوڵایی ٥٠ مەترەوە وێنە دەگرێت.

بەپێی كۆمپانیا توركییەكە، فرۆكە بێفرۆكەوانەكەیان بەرهەمی ئەندازیاری و پرۆگرامسازی ناوخۆیی توركیایە.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی