گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەرووی گەشتیاراندا کرانەوە

کوردستان

01/08/2020‌ 497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە رووی گەشتیاراندا کرانه‌وە و پێویستە گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕوکەخانە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئەمڕۆ ٢٠٢٠⁄٨⁄١ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە، پێویستە گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕوکەخانە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR). پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەۆە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.

ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر رونیكرده‌وه‌: پشکنینەکان، بەپێی بڕیاری بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، لە بنکەی تەندروستی زانکۆ، رێگای کەرکوک، تەنیشت کۆلێژی زانست، ئەنجام دەدرێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR) بەر لە ٤٨ کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچوویەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار.

پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی ١٤ رۆژ) نایانگرێتەوە.