مەحما خەلیل: داوامان لەحكومەتی فیدراڵی كردووە پەكەكە لەشەنگال دەربكەن

کوردستان

04/08/2020‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەحما خەلیل قائیمقامی شەنگال دەڵێت: بەردەوام داوامان لەحكومەتی فیدراڵی كردووە كە گەریكاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەشەنگال دەربكەن.

مەحما خەلیل دەشڵێت: ئەمە داوای ئێمە نییە داوای خەڵكی شەنگالە، ڕاستە ئەوان یارمەتی شەنگالییان دا لەكاتی كارەساتەكەدا بەڵام خۆنابێت بیكەنە منەت.

قایمقامی شنگال ئەوەش دەڵێت: دەرفەتی "ڕزقی" خۆیان خۆ كاتی خۆی پێشمەرگەی كوردستان-یش چوونە ناو كۆبانییەوە، كۆبانی-ییان ڕزگاركرد، بەڵام دواتر گەڕانەوە ئێستاش ئێمە وەك شەنگالی داوادەكەین پاش ئەوەی چەكدارانی پەكەكە یارمەتی شەنگالییاندا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و لەشەنگال نەمێنن.

قسەكانی مەحما خەلیل لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو لەبارەی سزادانی ئەو كەسانەی هۆكاربوون لەكەوتنی شنگال دەڵێت: ئەمڕۆ بێت یا بەیانی لەڕابردوو یا ئێستا و داهاتووش داوامان كردووە و داوا دەكەین هەركەسێك جا بەرپرسی حیزبیە، یا ئیداری یاخود یا سەربازی بن ئەوانەی كە دەستییان لەخستنی شەنگالدا هەبێت بدرێتە دادگا.

رۆژی سێی هەشت شەش ساڵ تێپەڕی بەسەر هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی شنگال، كە تائێستاش بەهۆی ململانێكانەوە ئەو ناوچەیە ئارامی بەخۆوە نەبینیوە.
هـ ـ ح