لەهەولێر پرۆژەیەك بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوی خواردنەوە جێبەجێدەكرێت

کوردستان

06/08/2020‌ 1284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری هەولێر پرۆژەیەك بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند ناوچەیەك جێبەجێدەكرێت.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رۆژی پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی وتی: پرۆژەیەك جێبەجێدەكەین، كە تایبەتە بەدابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند ناوچەیەك، بەتایبەتی بۆ قەزای رەواندز.

فرسەت سۆفی راشیگەیاند، كە بەهای تێچووی پرۆژەكە 300 ملیۆن دۆلار دەبێت‌و بەجێبەجێكردنیشی كێشەی ئاو لەو ناوچانە چارەسەر دەكرێت.

بەقسەی پارێزگاری هەولێر، جگە لەو پرۆژەیە لەناو هەولێریش بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی 24 بیر لێدەدەن‌و بەوەش ئاو بۆ چەند ناوچەیەكی تر دابین دەكەن.

هەر بەقسەی پارێزگاری هەولێر، ئەو بڕە پارەی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دابین كراوە، لەلایەن ژاپۆنەوە بەقەرز دەدرێت بەئیدارەی هەولێر.

هـ ـ ح