وەزارەتی پەروەردە: قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی قەرەبوو دەکرێنەوە

کوردستان

06/08/2020‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو هەڵانەی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییدا هەبوون، بڕیاردرا نمرەی ئەو پرسیارانە بە قوتابیان بدرێت و وەڵامەکانیان بە گوێرەی ئەو بژارانەی دیاریکراون بە راست هەژمار بکرێن.

بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو پرسیارانەی چەند وەڵامێکیان بۆ دەبێت، هەر خوێندکارێک یەکێک لەو بژارانەی هەڵبژاردبێت، ئەوا وەزارەتی پەروەردە بە راست بۆی هەژمار دەکات.