شه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌درێت

کوردستان

27/08/2020‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و ‏توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سەرەتای ‏هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت چۆن ‌و كەی دەوامی زانكۆ‌ و ‏پەیمانگاكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2021 - 2022 دەستپێدەكاتەوە.

عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق وتیشی، پلانی سێ رۆژ بە سێ رۆژ دەوام بۆ زانكۆ ‌و پەیمانگاكان ‏له‌ئارادا نییه‌، بەڵام دەڵێت خوێندن بەشێوازی ئەلیكترۆنی ‏ئەگەرێكی نزیكە ‌و باسی له‌وه‌شكرد: "بەبڕوای من دەبێت ئەمساڵ ئاسانكاری لە ‏گواستنەوەی قوتابیان بكرێت، بەو جۆرەی خوێندنەكەیان ببەنە شارەكەی ‏خۆیان، بۆ ئەوەی كەمترین قوتابی لە بەشە ناوخۆییەكاندا بمێننەوە، ‏چونكە ئەمساڵ دۆخەكە جۆرێكی دیكەیە".‏

به‌وته‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، "ڕۆژی شه‌ممه‌ ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ‏ئەو مەبەستە كۆده‌بێته‌وه‌ و لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر چۆنێتی ‏دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی 2020بۆ2021 دەدرێت".‏