هاوسەرۆکى کەجەکە: پارتى بە تورکیای وت شنگال بۆردومان بکە

کوردستان

06/09/2020‌ 1309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە رایدەگەیەنێت، پارتى شنگالی چۆڵکردو بەهەزاران ژنى رادەستى داعش کرد، ئێستاش بە تورکیا دەڵێت شنگال بۆردومان بکات.

 بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)  لەدیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی رایگەیاند"پارتی لە لایەک پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا دەبەستێت و لە لایەکی ترەوە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات و دەیەوێت پەکەکە لەناوب بچێت. دەیەوێت گەلی کورد هەڵبخەڵەتێنێت ئەوە هەمووی هەڵخەڵەتاندنە. پێویستە بە باشی لەو دووڕوویەتیە تێبگەین".

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، شەرەفی گەلی شەنگال، هەبوون و ئازادی گەلی شەنگالی پاراستووە، بۆچی نایاساییە؟ یاساییترین هێزە، ڕەواترین هیزە. پارتى خۆی نایاساییە. پەدەکە گەلی شەنگالی لەناو قڕکردنی داعش و دەوڵەتی تورکدا هێشت. ئیستاش هەموو رۆژێک قسە دەکات، بە دەوڵەتی تورک دەڵێت هێرش بکاتە سەر شەنگال.

هاوسەرۆکى کەجەکە ئەوەى خستەڕوو، هەر کە پەدەکە ڕاگەیەنراو بڵاودەکاتەوە، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر شەنگال. ئەو ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی چی وت؟ وتی، لە شەنگال هێزی نایاسایی بوونیان هەیە. دوای ئەوە دەوڵەتی تورک شەنگالی بۆردومان کرد. پارتى بە دەوڵەتی تورک دەڵێت، دەتوانی شەنگال بۆردومان بکەی. لەگەڵ دەوڵەتی تورک بە هەمان زمان قسە دەکات، بەو پراکتیکە دەجوولێتەوە
س.هـ