شارپرێس:
زانا بەریتانییەکان دەڵێن نەمانی حەزی خواردن لای
منداڵان رەنگە یەکێک بێت لە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا .
بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە سێیەکی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵییەوەیە
و تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەلمێنراوە حەزی خواردنیان لەدەستداوە جگە
لەوەی هیچ کام لە نیشانە کلاسیییەکانی نەخۆشییەکەیان لەسەر دەرنەکەوتووە .
تیمی زاناکانی کۆلێژی کینگ کۆلیدج لەندەن لەڕێگای ئەپێکی
مۆبایلەوە کە ناسراوە بە "شوێنپیهەڵگرتنی نیشانەکانی کۆڤید-١٩"،
چاودێری نیشانەکانی سەدان منداڵی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان کردووە .
زاناکان سەرنجیانداوە کە زیاتر لەنیوەی تازەپێگەیشتووان
( ٥٢٪) هیچکام لە نیشانە کلاسیکییەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێیان لەسەر
دەرنەکەوتووە ، وەک کۆکەی بەردەوام و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و لەدەستدانی هەستی
بۆنکردن .
هەروەک
بەپێی داتاکان سێیەکی منداڵەکان دوورو
نزیک هیچکام لەنیشانەکانی نەخۆشییەکەیان لەسەر دەرنەکەوتووە، ئەوەش
پشتراستکردنەوەی ئەنجامەکانی پێشووترە کە دەڵێت منداڵان بەدەست نیشانەکانی
ڤایرۆسەکەوە ناناڵێنن .
لەلایەکی ترەوە ، پێنج دیارترین نیشانە سەرەکییەکانی
تووشبوونی منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵی بریتی بوون لە ماندووبوون، سەرئێشە تا هەوکردنی قوڕگ و لەدەستدانی حەزی خواردن .
بەڵام گرنگترین نیشانەکانی تووشبوونی کەسانی رەسیو
(پێگەیشتوو) بریتی بووە لە سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، کۆکەی بەردەوام،
هەوکردنی قوڕگ .
وەرگێڕان
: ئاکۆ ئاڵی