دواى کۆتایى هاتنى جەنگ.. روسیا چ کارێک لە سوریا دەکات؟

جیهان

14/09/2020‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
کسینیا لۆگینۆفا، راپۆرتێکى لە گۆڤارى "ئیزفیستا" بڵاوکردۆتەوە دەربارەى قوڵایى هاوکارییەکانى روسیا لەگەڵ سوریا؛ پاش کۆتایى هاتنى جەنگ.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: کۆتا حەشارگەى تیرۆر لە سوریا لە قۆناغى کۆتاییدایە. ئەمەش لەلایەن وەزیرى دەرەوەى روسیت سیرگى لافرۆفەوە ئاماژەى بۆ کراوە، لە میانى سەردانیکردنیدا بۆ دیمەشق. ئەمەش ماناى وایە یەکلاییکردنەوەى سیاسى و بوژانەوە تەواوەتى ئابورى؛ کە جەنگى درێژخایەن وێرانى کردبوو لەسەروى گرنگى پێدانەکانەوەیە.

لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەرى گشتى ئەنجومەنى کاروبارى نێو دەوڵەتى روسى (ئەندریە کوتونوف) دەڵێت: سوریەکان هیوا دەخوازن روسیا وڵاتەکەیان بنیاد بنێتەوە. مۆسکۆ دەیەوێ قورسیەکانى ئەم پرۆسەیە کەم بکاتەوە. لە رووى نمونەییەوە، نیازێک هەیە بۆ ئەوەى ئەم پەیوەندیانە پەرە بەخۆی بدات.

بەڵام هەڵوێستەکانى مۆسکۆ و دیمەشق لە دوورن لە یەکترى، چونکە پێشبینیەکانى  هەردوو دەوڵەت لە یەکترى جیاوازن.

بەگوێرەى قسەى ناوبراو، هێشتا زووە باس لەوە بکرێت کە روسیا بە تەواوى لە سوریا دەکشێتەوە. مۆسکۆ و دیمەشق؛ رێککەوتون لەسەر ئەوەى گرێبەستى درێژ خایەن و بنکەى سەربازى و ژێرخانى سەربازى روسیا لەسەر خاکى سوریا هەبێت. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە مێژوودا دیارە هەندێ جار روسیا لە جەنگدا دەیباتەوە، بەڵام کاتێ باسەکە دێتە سەر پەرەسەندنى ئابورى، هاوبەشەکانى تر دێن و سەرکەوتن بەدەست دێنن.

بەشار ئەسەد هەوڵى ئەوە دەدات نەرم و نیانى لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا و وڵاتانى کەنداو بنوێنێت. بەڵام تاکو ئێستا ئەمە سەرکەوتنى بەدەست نەهێناوە، بۆیە بۆ روسیا زۆر گرنگە گەمەى تایبەت بەخۆى نەکات، بەڵکو گەمەیەکى بە کۆمەڵ بکات، واتە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا و کەنداو لەسەر پرۆژەى هاوبەش لە سوریا، دەربارەى هەماهەنگى لە پێناو دووبارە بنیادنانەوەى ئابورى سوریا.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا