دوو یاریزان دەیانەوێ ئۆسکار بگوازنەوە بۆ ئەرسیناڵ

وەرزش

15/09/2020‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئۆسكار ئەستێرەی پێشووی یانەی چێلسی، ئاماژەی بەوە كردووە: دایڤد لویز و ویلیان هەوڵی ئەوەم لەگەڵ دەدەن بچمە ڕیزی یانەی ئەرسیناڵەوە

لە لێدوانێكیدا  کە ڕۆژنامەی the sun بڵاویکردوەتەوە، یاریزانى یانەى چێڵسی ئینگلیزی ئۆسكار رایگەیاندوە، زۆرجار لەگەڵ ویلیان و لویز قسە دەکات و هەردوو یاریزانەکە داوایان لێکردوە کە پەیوەندى بە یانەى ئەرسیناڵەوە بکات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، کە هەردوو یاریزانەکە پێی وتوون کە ئەرسیناڵ گرنگی تایبەت پێ دەدات و دەیانەوێت لەو یانەیەدا چەند وەرزێک یارى بکات.
ئەو یاریزانە باسى لەوەشکردوە کە داواکاریى دوو یاریزانەکەى رەتکردوەتەوەو رایگەندوە، كارێكی قورسە بۆ ئەو لەم کاتەدا پەیوەندى بە ئەرسیناڵەوە بکات، چونكە ئەو گرێبەستی لەگەڵ یانەی شەنگەهای هەیە و ناتوانم ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ