شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە دەزگای هەواڵگری عێراق ئاشكرایكرد، بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدادی پایته‌خت لە هەولێر ده‌ستگیركران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دەزگای هەواڵگری عێراق رایگه‌یاند: تۆمەتبارێكی سەرەکی رووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغداد، له هه‌ولێر دەستگیرکرا، كه خزمی نزیکی کوژراوەکانن و لە هەولێر دەستگیرکراوه".
بەگوێرەی زانیارییەكان، هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم به‌هاوكاری توانیویانه ئه‌و كه‌سه وه‌ك تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بكوژانی خێزانه كورده‌كه‌ی به‌غداد ده‌ستگیربكه‌ن، بڕیاریش وایە تۆمەتبارەكە رادەستی هێزە ئەمنییەكانی بەغدا بكرێتەوە.
دوێنێ شه‌و خێزانێکی کوردی دانیشتوی شاری بەغداد لە شوقەکەی خۆیان لە گەڕەکی (مەنسور) بە کوژراوی دۆزرانەوە، سەرۆکی خێزانەکە ناوی (دارا رەئوف)ەو خەڵکی شاری سلێمانییە، لەگەڵ هاوسەرو کچە تاقانەکەی بە ناوی (شیلان) لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دەزگای دژەتیرۆری کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه: "له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى دوێنێ شه‌و له به‌غدا كوژران له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا زانیارى زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
باسی له‌وه‌شكردبوو: "له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى دوێنێ شه‌و له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه كوژران، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌داوى باشیان ده‌ست كه‌وتووه و له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا زانیارى زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".