شارپرێس:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم كۆبوونه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، لە کۆبوونەوه‌یەکەدا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا پێشكه‌ش كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه تیایدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان لایە‌نە‌كان و ته‌بایى بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.