ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: پێویستمان به‌ واژۆی یه‌ك په‌رله‌مانتاری گۆڕان یان یه‌كێتی هه‌یه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی موچه‌خۆران

کوردستان

17/09/2020‌ 1047 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێویستیمان بە واژۆی 23 پەرلەمانتار هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێستا 22 واژۆمان ئامادەیە".

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی به‌میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وتووه‌، "بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێویستیمان بە واژۆی 23 پەرلەمانتار هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێستا 22 واژۆمان ئامادەیەو ئەگەر یەك پەرلەمانتاری گۆڕان یاخود دوو حزبەكەی دیكە هەبێت، ئەو كات لەسەر لێبڕینی موچە پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت".

ده‌شڵێت "لەلایەن فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ماف و موچەی موچەخۆران و هاوڵاتیانی كوردستان بەردەوامی هەیە و ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆڵ نادەین تاوەكو ماف دەگەڕێتەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم".

به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی "دەسەڵاتی هەرێم بڕوای بەسەروەری یاسا و ئەو پەیڕەوی ناوخۆیەی كە لەپەرلەمان دەرچوە نیە و گوشارەكانی چڕ كردۆتەوە لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆی پرساندن دەكەن و ئۆقرەی لێ بڕاوە".

ڕ . ج