ناكۆكى سیاسى له‌ناو حزبه كوردییه‌كاندا مێژووییه‌كى دورودرێژى هه‌یه، به‌ڵام تۆخبونه‌وه‌ى ناكۆكى سیاسى و حزبى، زیاتر له‌دواى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ده‌ركه‌وت، پارتى ساڵى 1946 دامه‌زراوه ڕێبه‌ره‌كه‌شى کۆچکردو مه‌لا مسته‌فاى بارزانى بووه، بارزانى له‌ڕاپه‌راندنى ئه‌ركدا وه‌ك سه‌رۆكى پارتى تاكڕه‌و بووه، به‌وته‌ى دكتۆر مه‌حمود عوسمان: كه‌متر گوێى بۆڕاوێژو ڕاو سه‌رنجه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى گرتووه.
هه‌ر زوو ناكۆكى له‌نێوان برایم ئه‌حمه‌دو مام جه‌لال و هه‌مزه عه‌بدوڵا دروستبوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى بارزانى و به‌ڕێوه‌بردنى پارتى له‌و سه‌رده‌م و قوناغه‌دا، سه‌رئه‌نجام پارتى بووه به‌دووبه‌ره، به‌ره‌ى بارزانى، به‌ره‌ى باڵى مه‌كته‌بى سیاسى.
دواتر مۆدیلى جه‌لالى و مه‌لایی به‌دواى خۆیدا هێناو ناكۆكى ناوخوێى حزبه سیاسیه‌كانى كوردستان له‌سه‌رده‌مى شاخ به‌دیاریكراوش له‌دواى دامه‌زراندنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان زیاتر زه‌قبۆوه، چونكه یه‌كێتى له‌سێ به‌ره دروستببوو كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌ران، شۆڕشگێڕان، بزوتنه‌وه‌ى سۆسیالست، ئه‌م سێ هێزه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن دنیابینى سیاسى خۆى بوو، ڕاسته له‌فۆڕمه گشتیه‌كه‌دا یه‌كێتیان پێكهێنابوو، به‌ڵام له‌ناوخۆدا ناكۆك و ناته‌باو دژبه‌یه‌كبون، مێژوى پێش ڕاپه‌ڕینى حیزبه كوردییه‌كان مێژوى جیابونه‌وه‌و ناكۆكى جیاوازى بیروباوه‌ڕى سیاسى بوو.
جیابونه‌وه‌ى ئاڵاى شۆڕش له‌یه‌كێتى و ناكۆكیه‌كانى نێوان نه‌وشیروان مسته‌فاو مام جه‌لال له‌شاخ له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى یه‌كێتى، جیاوازى سیاسى نێوان ئیدریس بارزانى و مه‌سعود بارزرانى له‌سه‌ر ئیداره‌دانى پارتى، به‌شێكى ئه‌و مێژوه‌یه كه ئێستا‌و لەزاری بەرپرسەکانی ئەو دەمی حزبەکانەوە باسدەکرێت و لەکتێبی یادەوەریی سەرکردەکانیشدا پانتاییەکی زۆری داگیرکردوە.
ڕاپه‌ڕینى به‌هارى ساڵى 1991یش كرانه‌وه‌ى دنیایه‌كى تازه‌بوو به‌سه‌ر مرۆڤى كوردا، ساڵانى ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌ى مرۆڤى كورد له‌لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه كۆتاییهات، خه‌ڵك چاوه‌ڕِوانى ژیانێكى تازه‌و فۆڕمێكى تازه‌بوون له‌حزبه كوردستانیه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ناكۆكى و جیاوازییه سیاسیه‌كانیانه‌وه جارێكى تر به‌شداربونه‌وه له‌پرۆسه‌ى سیاسى له‌شاره ئازادكراوه‌كانى کوردستان.
هه‌رچى ئیسلامیه‌كانیشه له‌سه‌ره‌تاى ڕاپه‌ریندا له‌چوارچێوه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌ڕێبه‌رایه‌تى مه‌لاعوسمان عه‌بدولعه‌زیز كاریانده‌كرد، بزوتنه‌ى ئیسلامیش هاوشێوه‌ى حزبه‌كانى تر پڕ له‌كێشه‌و ناكۆكى بوو كه سه‌ره‌نجام به‌جیابونه‌وه‌ى مه‌لا كرێكار‌و مامۆستا عه‌لى باپیر كۆتایىهات و هەریەکەیان بزوتنەوەیەکی نوێی بۆ خۆی درەستکردو مانه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیش كه‌وته ده‌ست بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز کە لەئێستاشدا بەدەست دوو بەرەکی و کێشەی ناوخۆییەوە دەناڵینێت و هێڵیکی نوێی لێ جیابۆتەوە.
کۆمەڵی ئیسلامیش ساڵانێکە گیرۆدەی ململانێی نێوان دوو ئاراستەیە کە هەریەکەیان داوای بەرێوەبردنی حزبەکە دەکەن بەئاراستەیەک و تائێستاش نەیانتوانیوە یەکلاببنەوەو پێدەچێت کۆنگرەی داهاتوی کۆمەڵی ئیسلامی کۆمەڵیک کێشەی تری بەدوادابێت.
له‌مێژوى خۆیدا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان زەرەرمەندی یەکەم بوە لەو ناکۆکی و دابڕانە سیاسیەی کە ڕوی لەهێزە کوردیەکان کردوە، چونکە لەساڵانی ڕابردودا چەند جیابونەوەو ناکۆکیەکی سیاسی ڕوی لەو هێزە کردوە کە دیارترینیان جیابونەوەی نەوشیروان مستەفاو هاوڕێکانی بوو کە بزوتنەوەی گۆڕانیان دروسکتردو لەقۆناغێکدا بەتەواوی یەکیتییان لاوازکردبوو، کێشەکانی ئێستا‌و دوای کۆنگرەی یەکێتی و جیاوازیەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆک دەرخەری واقیعی ئێستای نێو یەکێتییە.
بزوتنه‌ى گۆڕان کە زادەی جیابونەوەبوو لەیەکێتی هەر لەسەرەتاوە سەرکردەکانی خاوەنی دونیا بینی و ڕای جیاوازبون لەشێوازی کاری بزوتنەوەکەو بەردەوام کێشەو ململانێ لەناویاندا هەبوە، بەڵام تائەوکاتەی نەوشیروان مستەفای ڕێکخەری بزوتنەوەکە لە ژیاندا مابوو ئەو کێشانەی پەردە پۆش کردبوو.
ئێستا گیرۆده‌ى كێشه ناوخۆیه‌كانیه‌تى و فراكسێونى بزوتنەوەکە لەپەرلەمانی عیراق گوزراشت ناكات له‌بزوتنه‌وه‌كه‌و ڕاى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و داواده‌كات گۆڕان له‌حكومه‌ت بكشێته‌وه کە خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەکە لەگەڵ مانەوەو پشتیوانی حکومەتن.
له‌ناوخۆى حیزبیشدا باسی ئەوەدەکرێت کە باڵی رێكخه‌رى گشتى بۆچونیان جیاوازه له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كان و جه‌مسه‌رى به‌هێزى ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ش كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فان، كه‌پاره‌وه‌دارایی و ڕاگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌كه له‌به‌رده‌ستى ئه‌وانه.
هه‌رچى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشه ئێستا به‌ئاشكرا بونه‌ته دوو به‌ره، به‌ره‌یه‌كیان نێچیر‌ڤان باررزانى ڕێبه‌رایه‌تى ده‌كات كه ڕاگه‌یاندنى خۆی هه‌یه‌و داهاتى نه‌وتى كوردستانى له‌به‌رده‌سته‌و به‌ئاڕاسته‌ى خزمه‌تكردن به‌خۆیی و لێدان له‌مه‌سرور بارزانى كوڕه گه‌وره‌ى مه‌سعود بارزانى ئامۆزاى به‌كاریده‌هێنێ، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌و خاوه‌نى ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى، سه‌رۆكى ئاژانسى پاراستنه‌و ته‌واو جومگه هه‌ستیاره‌كانى حكومه‌ت و حزبیشى له‌به‌رده‌سته، كه‌سێكى ئه‌منیه‌و به‌ئاشكرا دژى جموجۆڵه سیاسیه‌كانى نێچیر‌ڤان بارزانى ئامۆزا‌و زاوایه‌تى، ئه‌وه‌ى تائێستا ڕێگه له‌ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌م ناكۆكیانه‌ى ناو پارتى گرتوه له‌نێوان ئامۆزاكاندا ته‌نها خودى مه‌سعود بارزانیه كه كاریزمایه‌كى به‌هێزى هه‌یه له‌ناو هه‌ردوو باڵه ناكۆكه‌دا.
حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان سالانێکی زۆرە دەناڵینێت بەدەست ناکۆکیەکانی هەردوو براکەوە کە کەسی یەکەم و کەسی دوەمی حزبەکەن و کێشەکانیشیان بەئاشکرا ڕەنگیداوەتەوە.
یه‌كگرتوى ئیسلامىش هاوشێوه‌ى حزبه‌كانى تر بێبەش نییە لەو ناکۆکیانەو لەدوو کۆنگرەی ڕابردوی ئەو حزبەدا بەتەواوی جیاوازییەکان و دونیابینیەکانی سەرکردایەتی حزبەکە بەدەرکەوتن و نەوەی نوێ و نەوەی پێشوی حزبەکە لەململانێیەتی یەکلاکەرەوەدا یاری دەکەن.
جوڵانەوەی نه‌وه‌ى نوێ تازه‌ترین حزبى باشورى كوردستانە كه زۆرترین (ئینشیقاق) جیابوونه‌وه تیایدا ڕوویداوه وه‌ك جیابووه‌نه‌وه‌ى رابون مه‌عروف و سه‌ركە و‌ت شه‌مسه‌دین له‌به‌غدا، جیابونه‌وه‌ى چوار په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه‌ى كوردستانیان له‌فراكسێونى نه‌وه‌ى نوێ، به‌قسه‌ى ئه‌وانه‌ى جیابوونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه تاكڕه‌ویی و ناشه‌فه‌فى له‌بڕیاردانى حزبى بووه له‌ناو نه‌وه‌ى نوێ و سه‌رۆكى حزبه‌كه‌دا.
به‌گشتى كۆى حزبه‌كانى كوردستان له‌ئێستادا به‌ده‌ست كێشه ناوخۆییه‌كانى خۆیانه‌وه گیرۆده‌ن و ته‌واوى ئه‌م كێشانه‌ش دورو نزیك په‌یوه‌ندى به‌خزمه‌تكردن و باشكردنى ژیانى خه‌ڵكه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوندیداره به‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى تایبه‌تیه‌وه‌و دەستکەوتی زیاتر بۆ خۆیان و خزم و نەوەو دەوروبەریان.