شارپرێس:
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، گەورەترین مەترسی لەسەر داهاتووی گەلان خودی سیاسیە حوکمڕانەکانیانن، "کاتێک بە بیری ئینتقامی وڕق و کینە مامەلەی گەل دەکەن".
محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه: "گەورەترین مەترسی لەسەر داهاتووی گەلان خودی سیاسیە حوکمڕانەکانیانن کاتێک بە بیری ئینتقامی وڕق و کینە مامەلەی گەل دەکەن، وڵات دەکەن بەزیندانێکی فراوان و هەمیشە بە گومانەوە دەڕواننە هەر دەنگێکی ئازد".
هاودیانی كه پێشتر وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ده‌سه‌ڵاته‌داران باسی له‌وه‌شكردووه: ئه‌گەر دواڕۆژی گەلیان دەوێت "دەبێت ڕەفتاریان بگۆڕن، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی گەل".
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئێستا هێزێكی ئۆپۆزسیۆنه و له په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی پێنج كورسی و له په‌رله‌مانی عێراقیش خاوه‌نی دوو كورسیه.
ه.م