شارپرێس:
راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی رایگهیاند، چواری مانگی داهاتوو یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکە، کە بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی 6 ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە وکۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت.
له راگهیهندراوێكدا راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویكردهوه: "پشت بەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا وپاراستنی تەندروستی خوێندکاران ودابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، بڕیاریدا کە رۆژی یەكشهممه رێکەوتی 4-10-2020 یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکە".
باسی لهوهشكردووه: خوێندن بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی 6 ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە وکۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت.